بڕێارنامە

 

بارودۆخی سیاسی عێراق لە سێبەری کێشمە کێشی هێزە جیهانیەکان و جەمسەرە ناوچەییەکاندا!!

 

 

١- کۆمەلگەی عیڕاق لە ساڵی ١٩١٩ وە لە دوای جەنگی خەلیجەوە، گۆڕا بە سەنتەری کێشمە کێش و جەنگ لە نێوان هێزە جیهانی و جەمسەرە ناوچەیەکاندا. جەنگی موصل یەکێکە لە دیارترین نمونەکانی ئەم جنگ و کێشمەکێشانەی هێزە جیهانی و ناوچەییەکان لە ناوچەکدا. ئەم جەنگە کۆتایی هاتنە بە بوونی سیاسی و دەسەڵاتدارێتی داعش بە وێنەی دەوڵەت، بەڵام ئەمە بە مانای کۆتایی هاتنی پێش بڕکێ و کێشمە كێشی نێوان هێز و دەستە و تاقمە دژ بەیەکەکان نیە.

 

٢-  بەڵام بارودۆخی ناوخۆی عێراق، کە جەنگ و پێک دادان و پێش بڕکێی هێزە ناسێونالستی- ئیسلامیەکان فاکتۆری سەرەکی بارودۆخی سیاسی عێراق پێک دەهێنێت تێیدا، وای کردوە تا ئێستا دەوڵەت و کۆمەڵگەی عێراق دور بخاتەوە لە دەوڵەت وکۆمەڵگەیەکی مەدەنی.

 

٣- لە هەمان کاتدا و لە چەند ساڵی ڕابردوودا بزووتنەوە ناڕەزایەتیەکان و سکیولارستیەکانی خەڵک گەشەی کردوە. خەباتی جەماوەری لە مەیدانی تەحریر و مەیدانی شارەکانی تر تا ئێستا سەنتەرێکی خەباتکارانەی گرنگ لەسەر دەسەڵات و بوونی ڕاستە وخۆی جەماوەر پێک دەهێنی، مانگرتنی کرێکارنی وزەی گەرمی لە زوبیدیە وزیقار و کرێکارانی نەوتی بەسرەو کرێکارانی بەشەکانی تر و خەباتی خوێنکاران و بەتایبەت خوێنداکارنی زانکۆکان و دەرپەڕاندنی نوێنەرانی ئیسلامی سیاسی وەک عەبادی و خەزعەلی لە زانکۆ و خەباتی بزووتنەوەی ژنان وبزووتنەوەی پاسکیل سواری لە بەغدا و خەبات لە دژی ئیعدام و ڕاوەستانەوە بە دژی بە شودانی کچانی ژێر تەمەنی باڵغ بوون ،  لە ئاستێکی گشتیدا یەک بزووتنەوەی خەباتکارانە پێک دەهێنێ  لە دژی هەموو پرۆسەی سیاسی لە عیراقدا.

 

٤- بارودۆخی سیاسی  و ڕێڕەوی خەباتی چینایەتی  لە کوردستان بە تەواوەتی جیاوەزە، بە بەراورد  لەگەڵ باقی ناوچەکانی تری عێراقدا . فاکتەری یەکلاکەرەوە لە بارودۆخی کوردستاندا بریتیە لە ڕوو بەروو بونەوەی کرێکاران و جەماوەر، کە نەود ونۆ لەسەدای کۆمەڵگە پێک دەهێنن، لە دژی حکومەتی هەرێم و حزبە دەسەڵاتدارە ناسیونالستیەکان. لەم بارودۆخەدا جیایی کوردستان زەمینە خۆش دەکات بۆ پێشڕەوی خەباتی کرێکاران و جەماوەر دژی حکومەت و حزبە قەومیە کوردیە دەسەڵاتدارەکان.

 

لەسەر بنچینەی ئەم بارودۆخەو بە پشت بەستن بە بزووتنەوە ناڕەزایەتیەکانی کرێکاران و ژنان و لاوان لە عێراقدا ، حزب ئەم ئەرک و وەزیفانە دەخاتە ئەستۆی خۆی:

 

ا- گرتنی ڕەخنەی شێلگیرانە لە دەوڵەت و هێزە ئیسلامی- تایەفی- ناسێونالستیەکان و بۆ بەرگری کردن لە دەوڵەت و کۆمەلگەیەکی موتەمەدین و سیکیولاری نا قەومی و نا دینی.

 

ب- ڕسواکردن و ڕووبەڕووبونەوەیەکی چالاکانەی هەموو جەمسەرە کۆنەپرستەکانی ناوچەکە و هێزە جیهانیە پشتیونەکانیان( دەوڵەتی ئەمریکا، روسیا، تورکیا، ئێران، سعودیە، قەتەر ...) لە دژی دەستێوەردانی سەربازی و سیاسی ئەم هێزانە لە عێراقدا.

 

ج- بەرزکردنەوەی ئاڵای سکیولاریزم و مەدەنیەت و شارستانیەت گرتنی ڕەخنەی سۆشیالستی و کرێکاری لە دژی پراکتیک و سیاسەت و ستراتیجیەکانی نەزمی نوێی جیهان کە دەوڵەت و کۆمەڵگەی عێراقی کردوەتە گۆڕەپان بۆ تەراتێنی هێزەکانی سەدەکانی ناوەڕاست.

 

د- خەباتی چالاکانە لە دژی هەژاری و بێ بەشی کرێکاران و جەماوەر. هەوڵدان بۆ ڕێکخستنی کرێکاران و بەرەو بەڕی خستنی بزووتنەوەی شورایی و کاری ڕاستەوخۆی کرێکاری.

 

ه- بەرگری لە سەربەخۆیی کوردستان، کە هەنگاوێکی گرنگ پێک دەهێنێ لە بەرەوپێش چوونی خەباتی کرێکاران و جەماوەر لە کوردستان دژی بورژوازی و ناسێونالزمی کورد.

ی- هەستان بە گێڕانی دەورێکی ڕابەرایەتی لە ناو بزوتنەوە ناڕەزایەتیەکاندا و دەرخستنی ڕابەرایەتیکی سۆشیالستی  لە دژی گشت هێزە بورژوازیەکان، خەباتی بەردەوام تا دامەزراندنی کۆمەلگەیەکی ئازاد و ئینسانی.

حزب خەبات لە دژی دەوڵەت و هێزە ئیسلامی - تایەفی- ناسێونالستیەکان  بە هەنگاویک دادەنێت بۆ داماڵینی دەسەڵات لەدەست گشت بۆرژوازی و بەرەو  دامەزراندنی دەوڵەتێکی سۆشیالتی لە عێراقدا.

 لە پەسەند کراوەکانی

کۆنگرەی چواری حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق

٢٠ ئایاری ٢٠١٧