زیندانی سیاسی لە کوردستان تاوانە!!
زیندانی کردنی بەدەل بەرواری وهاوڕیکانی مەحکوم دەکەین!!
بە پێی هەواڵەکان بەدەل بەرواری و هاوڕێکانی لە شاری دهۆک ١٧ ڕۆژ پێش ئێستا زیندانی
کراون. هۆی ئەوەی زیندانی کراون هەوڵ ئەم دەستەیەیە لە چالاکە وانان بۆ بەرپاکردنی
خۆپێشاندان لە شاری دهۆک لەدژی ئەو هێزە سەربازیانەی کە لەکوردستان هەن. دیارە ئەمە
بەدوای ڕاپەڕینی خەڵکی شێلادزێدا دێت کە خەڵکی ئەم شارە هەوڵیان کوتایە سەر
سەربازگەیەکی تورکیا ودەستیان گرت بەسەر سەربازگەکدا و چەند ئۆتۆمبیلێکی سەربازیان
سوتاند، شکۆی تورکیا هەرێمیان شکاند وحکومەتی کوردایەتیان ڕسوا کرد.
خەڵکی شێلادزی ئەم خۆپێشاندانەیان ئەنجامدا لەبەرابەر بۆردومانەکانی هێزە
سەربازیەکانی تورکیا بۆسەر خەڵکی ناوچەکە و کوژرانی چەند هاوڵاێتیەک، لێرەوە دەستی
پێکرد. بەدوای ئەوشدا پارتی دەستی دایە ڕەشبگیرێکی خەڵکە خۆپێشاندەرەکە، بەدەل
بەرواری وهاورێکانی لەم سەرو بەندەدا دەسگیر کران.
خۆپێشاندان سەرەتایی ترین مافی خەلكی کوردستان و ڕێگایەکی شۆڕشگێرانە و مەدەنیانەیە
بۆ ناڕەزایەتی دەربڕێن وبەرزکردنەوەی داواکاریەکان، هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت ئەم
مافە لە خەڵکی کوردستان زەوت بکات و خەڵکی کوردستان بۆ بەدەست هێنانی ئەم مافە
هەزارن ڕٶڵەی تێکۆشەریان کردوەتە قوربانی، نە حکومەتی هەرێم نە پارتی ناتوانن ئەم
مافە لە خەڵک زەوت بکەن هەرچەند دڕندەیەتی و سەرکوت پێشان بدەن.
حزبە ناسیونالست و حکومەتە فشەڵە یەک لەدوای یەکەکانیان هەمیشە باسی ئەزموونی"
دیموکراسی" کەیان دەکەن کە گوایە ئازادی سیاسی تێدا جێگیر و بەڕەسمیەت ناسراوە،
بەڵام مێژووی ئەم دەسەڵاتە ئەوە پێشان دەدات کە ئەمە یەک ئیدعایە درۆیە دورە
لەڕاستیەوە، لەهەر وڵاتێک زیندانی سیاسی هەبێت ئازادی سیاسی بوونی نیە، هەر
ئازادیەک هەبێت بە زۆر داسەپێنراوە یان لەدەرەوەی توانای کۆنترۆڵی هێزە
سەرکوتگەرەکاندایە .
بەدەل بەرواری و هاوڕیکانی و گیراوەکانی شێلادزی گیراوی سیاسین و دەبێ دەست بەجێ
ئازاد بکرێن، ناڕەزایەتی لەدژی هێزە داگیرکەرەکانی حکومەتی فاشستی تورکیا مافێکی
خەڵکە، گرتنی خەڵک لەسەر دەربڕینی ناڕەزایەتی تاوانە بەپێ هەر بنامەیەکی سیاسی
جیهانی وناوخۆێی. ناسێونالیزمی کورد بۆ بەرژەوەندیە چینایەتیەکانی بورژوازی کورد
لەهێچ بەندو بەستێک سڵ ناکاتەوە لەگەڵ دڕندەترین دەوڵەتەکانی ناوچەکە وهاوپەیمانی
دەبەستن بەدژی خەڵکی کوردستان، بۆیە خەبات لەدژی هێزە سەرکوتگەرەکانی دەوڵەتانی
ناوچەکە لەخەبات لەدژی دەسەڵاتی کوردی جیاناکرێتەوە.
ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی لە کوردستان !!
شرمەزاری
بۆ ناسیونالیزمی کورد و دەسەڵاتی کوردی!!
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق
١١\٢\٢٠١٩