دادگای قەرە قوشی کەلار ڕۆژنامە نوس ئارام بەختیار لە زینداندا دەهێڵێتەوە!!


دە ڕۆژ پێش ئێستا دادگای کەلار ئارام بەختیار پەیامنێری (NRT) ئێن ئار تی دەسگیر دەکات بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک سەبارەت بەو کەسەی کە شیری منداڵ و دایبی دزیبوو و کە سزایەکی زۆر قورس زیندانی بەسەردا سەپێنرا. ئەمڕۆ جارێکی تر دادگای کەلار ڕێگەی نەدا ئارام بەختیار بە کەفالەت ئازاد بکرێ بۆ نۆ ڕۆژی تر لە زینداندا هێشتیانەوە. یاسا ناسان ئەوە دەڵێین هێشتنەوەی ئارام بەختیار هیچ پاساو و پشتیوانەیەکی یاسای نیە.
 زۆربەی قسەکەرانی کەناڵەکە پێێان وایە ئەم کەیسە خۆی مامەڵەیەکی سیاسیە و پەیوەندی نیە بە کەیسەکەوە نیە. واتە دادگا بووە بە دەسکەلای سەرکوت و جاو سورکردنەوە لە کەناڵەکە. 
 ئەم کەیسە وچەندان کەیسی تر ئەوە پێشاندەدەن ئازادی ڕۆژنامەنووسی لە کوردستاندا بە تەواوەتی لەژێڕ هەڕەشەدایە، تا ئێستا چەندان ڕۆژنامە نووس تیرۆر کراون بەبێ ئەوەی بکوژەکان بگیرن و دادگایی بکرێن و بە خەڵکی کوردستان تاوانباران بناسرێنرێن. پەنجەی تاوانکردن بۆ حزبە دەسەڵادارەکان و کەسایەتیە ناودارەکانیان درێژ دەکرێت. کەس لە کوردستاندا سەردەشت عوسمان و سۆرانی مامە حەمە و کاوە گەرمیانی و چەندان کەسی تر لە بیر ناکەن. لێدان و تۆقاندنی ڕۆژنامەنوسان و هەڕەشەی تیرۆر لە خاوەن قەڵەمەکان درێژە هەیە.
 سەرەڕای ئەوەی ئەم کەناڵە چی بزووتنەوەو هێزێکی کۆمەڵایەتی بە هیز دەکات و زمان حاڵی چی تەرفێکە، ئێمە بە توندی ئیدانەی هێڕش کردن و گرتن و تۆقاندنی پەیامنێرو ستافەکانی دەکەین، بە سەرکوتی ئازادی و ئازادی ڕۆژنامەنوسی دەزانین، پاڵپشتی ئەو پەڕی ئازادی ڕۆژنامە گەری و ئازدی دەربڕین دەکەین، خەڵکی بانگەواز دەکەین ئەم زیادە ڕەویانە قبوڵ نەکەن و دەسەڵات و دادگا فۆرماڵی و شکڵێەکانیان ڕسوا بکەن و پاشەکشەیان پێ بکەن.
 ئێمە جارێکی تر تەئکید لەوە دەکەینەوە کە ناسێونالیزمی کورد و دەسەڵاتەکەی بوون بە مۆتەکە بەسەر سەری خەڵکەوە، پێچانەوەی ئەم دەسەڵات ودارو دەستەیە یەکەم هەنگاوە بۆ دامەزراندنی دەسەڵاتدارێتی خەڵک و ئازادی و سەرفرازی و خۆشگوزەرانی.
ئازادی بۆ ئارام بەختیار!!
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق
٣١ ئایاری  ٢٠١٧