پێویستە جەنگی سەر  عەفرین دەست بەجێ ڕابگیرێت!!

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن حیزبی یەکێتی  دیموکراتی (یەپەگە)وە بڵاوکراوەتەوە سوپای تورکیا ٥-١٠دەکیلۆمەتر لە شاری عەفرین نزیک بوەتەوە. وە بوردومانی فڕۆکەو میلیشا ئیسلامیەکانی سوریای هاوپەیمانی تورکیالەسەر شارەکە بەردەوامە.نزیک بەملیۆنێک هاوڵاتی لە شاری عەفریندان،لە گەڵ بەردەوامی بۆردومان وجەنگ وداگیرکردنی عەفرین دا کارەساتی ئینسانی گەورە ڕودەدات لەسەردەستی هێزەمیلێشیای و هێزە سەربازیەکانی تورکیا دژ بەهاوڵاتیان.

جەنگی عەفرین  بەرئەنجامی کێشمەکێشی نێوان  هێزە جیهانی وناوچەییەکانە لەسەر دابەشکردنی ناوچەی  ژێر دەسەڵاتیان،دابەشکردنەوەی ئەو ناوچانە پاش هەڵکشانی دەوری ڕوسیا لە ناوچەکە، تورکیا لەلایەک  هەوڵ ئەدات جێگاوڕێگای  خۆی جێکەوتەبکات لە سایەیی ئەم کێشمەکێشانەدا وخۆی بسەپێنێت ولەلایەکی تریشەوە هەوڵی لاوازکردنی هێزە ئۆپۆزۆسیۆنە کوردەکان وهیزەکانی نزیکی پارتی کرێکارانی کوردستان  ئەدات لەناوچەکە.

ئەوەی کە لەعەفرین ڕوئەدات تاوانێکە لەدژی ئینسانیەت وە بەبەرچاوی دونیاو نەتەوەیەکگرتوەکان وبە بەرچاوی دەوڵەتە زلهێزەکانی دونیاوە ڕوئەدات بەڵام بەهۆی بەرژەوەندیەکانیان لە دابەشکردنەوەی ناوچەی ژێر دەسەڵات لەنیوانیادا چارەنوسی عەفرین لە کات وساتدایە کە ببێتە قوربانی ئەو بەرژەوەندیانەی نیوان ڕوسیاو ئەمریکا،وە لەلایەن ڕژیمی فاشیستی تورکیاومیلیشیا تاوانبارە ئیسلامیەکانی سوریاوە قەسابی بکرێت.

ئێمە بانگەوازی جەماوەری ئازادیخواز دەکەین لە سەراسەری جیهاندا دەنگ هەڵبڕن بۆ وەستانی ئەم تاوانەگەورە دژی ئینسانیەی کە بۆی هەیە ڕوبدات لە هەر ئان وساتێکدا وە خوێنی دەیان هەزار لەهاوڵاتی بڕژێ.ئەوەی کە تورکیا ئەنجامی ئەدات بەهەمو پێوەرەکان تاوان وژێر پێنانی هەموو بڕیارەجیهانی ونێودەوڵەتیەکانەو سەپاندنی هیزونفوزی خۆیەتی لەناوچەکەدا بەشیوەیەکی سەربازی فاشیستانە. ئێمەبانگەوازی ڕێکخستنی خۆپیشاندان ومانگرتن دەکەین لە مەیدانی شارەکانی جیهان ولەبەرەدەم سەفارەتەکانی دەوڵەتی تورکیاولەبەرامبەر ئۆفیسەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان!!

 

 

 

بەڵێ بۆ هاوپشتی جەماوەری عەفرین!!

نابۆ لەشکرکێشێ دەوڵەتی فاشیستی تورکیا!!

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق

١١\٣\٢٠١٨