بژی یه‌کی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار

کرێکارانی جیهان یه‌کگرن!

یا سۆشیالیزم یا  به‌ربه‌ریه‌ت!

یه‌کی ئایاری ئه‌مساڵ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ سه‌رمایه‌داری له‌ قه‌یرانێکی قووڵدایه‌ و هیچ ئاسۆیه‌کی نیه‌ بۆ ده‌ربازبوون لێ ی وه‌ له‌ مێژووی ئه‌م نیزامه‌دا بۆرژوازی ئه‌مه‌ی به‌ خۆیه‌وه‌ نه‌دیوه‌ . له‌ پاش ئیفلاسی "وولستریت "  قه‌یرانی ئابوری وه‌ک گه‌رده‌لولێکی مالوێرانکه‌ر ملیاره‌که‌سی له‌کۆمه‌لگای به‌شه‌ری ئه‌مرۆ تووشی مالوێرانی و ئه‌وپه‌ری به‌ش مه‌ینه‌تی کردووه‌ . بۆرژوازی  هه‌موو هه‌وڵێ ئه‌دا تا به‌ر به‌م تێکشانه‌ی خۆی بگری و ئاگری ئه‌م قه‌یرانه‌ی بکوژێنیته‌وه‌ به‌ڵام بێ سووده‌ و ئه‌مرۆ تووشی سه‌رلێشواوی هاتووه‌ نازانێ چی بکا تا درێژه‌ به‌ ته‌مه‌نی نه‌گریسی نیزامه‌ دژی ئینسانیه‌که‌ی بدا و  هه‌موو هه‌وڵه‌کانی  له‌و پێناوه‌دا سه‌ر شانی ملیونه‌ها کرێکاره‌  ئه‌وێش به‌ زیاتر کردنی مه‌ینه‌تیه‌کانیان و لی سه‌ندنه‌وه‌ی ماف و ژیانیان .

ئیفلاسی "والستریت "له‌ ئه‌مه‌ریکا ، ئیفلاسی فه‌لسه‌فه‌ی بازاری ئازاده‌له‌ کاتی خۆیدا و له‌ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیدا پروپاگه‌نده‌ بۆ سه‌رکه‌وتنی  ده‌کرا به‌ سه‌ر سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تیدا که‌ یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و بلۆکی رژه‌هه‌ڵات نوێنه‌ره‌ ره‌سمیه‌که‌ی بوون . له‌م تێک شکانه‌یدا بورژوازی هێچ تیۆریه‌کی تری ئابوری پێ نیه‌ تا ته‌مه‌نی نیزامی سه‌رمایه‌داری پێ درێژ بکاته‌وه‌ یا خوێن به‌ به‌ریدا بکاته‌وه‌ . ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئه‌مرۆی نیزامی سه‌رمایه‌‌داری سه‌رتاسه‌ری دونیای گرتوه‌ته‌وه‌ به‌ هه‌موو ده‌وڵه‌تیه‌کانیه‌وه‌ .

له‌ عێراقدا به‌هۆی سیاسه‌تی ئه‌مریکاوه‌  له‌ داسه‌پاندنی گه‌مارۆی ئابوری و جه‌نگه‌ ماڵوێرانکه‌ره‌که‌ی و کوشت وکوشتار و داته‌کاندنی مه‌ده‌نیه‌تی کۆمه‌لگاوه‌ بگره‌ و تا دامه‌زرانی چه‌ندین لایه‌نی کۆنه‌په‌رستی لۆمپینی ئیسلامی و تایفی و قه‌ومی و عه‌شایه‌ری ومه‌زهه‌بی له‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات ئه‌مانه‌ هه‌موو بوونه‌ته‌ هۆی خۆلقاندنی گه‌وره‌ترین کاره‌سات  وه‌ بوونه‌ته‌ هۆی دابه‌زینی ئه‌وپه‌ری باری ژیان و گوزه‌رانی ملیونه‌ها کرێکار و خه‌لکی زه‌حمه‌تکێش وه‌ بوونه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی کۆمه‌لگای بگه‌رێته‌وه‌ دواوه‌ ده‌سکه‌وته‌کانیش وه‌ربگیرێنه‌وه‌ . ئه‌م قه‌یرانه‌ ئابوریه‌ جیهانیه‌ی ئێستا ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ برسیه‌تی و هه‌ژاری زیاتر به‌ سه‌ر خه‌لکدا بسه‌پێت و ئاستی گوزه‌رانیان زیاتر بێته‌ خواره‌وه‌ . حکومه‌تی ئیسلامی و قه‌ومی که‌ ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراقدا دایمه‌زراندووه‌ ئه‌مرۆ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ که‌ په‌یره‌وی له‌ سیاسه‌تێکی ئابوری له‌و جۆره‌ بکا که‌ کرێکاران ناچار بکا زیاتر بکه‌ونه‌ ژێر رکێف و باڵاده‌ستی بۆرژوازی جیهانی و کۆمپانیه‌کانیان وه‌ک بانکی جیهانی و سندوقی پاره‌ی جیهانی و رێکخراوی بازرگانی جیهانی و ....هتد . ئه‌م حکومه‌ته رای گه‌یاند که‌ ده‌وله‌ت پێویستی به‌ 25 ملیار دۆلاره‌ له‌وانه‌یه‌ زیاتریش بێ له‌م بڕه‌ ، ئه‌مه‌ شتێک نیه‌ جگه‌ له‌ پیلانێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ هه‌ندێ پاره‌ له‌ بانکی جیهانی به‌ قه‌رز وه‌ربگرێ و تا وا بکا چاره‌نوس و ئاینده‌ی ‌کرێکاران و جه‌ماوه‌ری عیراق گرێ بده‌ن به‌م ده‌زگا دزه‌ و دوژمنه‌ی   کرێکاران ، ئه‌مه‌ بۆ خۆی جێ به‌جی کردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه‌ که‌  ده‌یه‌وێ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ملیونه‌ها که‌س  به‌ راسته‌وخۆیی ببه‌ستێته‌وه‌ به‌ بۆرژوازی جیهانی ‌ و یاسا بێ سه‌ر و به‌ره‌کانی بازاره‌که‌ی .

له‌ گه‌ڵ پیرۆزبایی حیزبمان  له‌ کرێکارانی جیهان به‌ بۆنه‌ی  رۆژی یه‌کی ئایاره‌وه‌ له‌ هه‌مان کاتدا ئه‌وه‌ش دووپات ده‌کاته‌وه‌ که‌ رزگار بوونی به‌شه‌ریه‌تی ئه‌مڕۆ له‌ ده‌ست مه‌ینه‌تیه‌کانی و سته‌می نیزامی سه‌رمایه‌داری ته‌نها له‌ ڕێگای ‌ هاتنه‌مه‌یدانی چینی کرێکار و هێزی سۆشیالیستی یه‌که‌ی  و ئه‌لته‌رناتیڤه‌ سۆشیالیستی و ئینسانیه‌که‌ی  ده‌بێ . یا ده‌بێ سۆشیالیزم دامه‌زرێ یا ده‌بێ به‌ربه‌ریه‌ت بێ رێگای تر نیه‌ ، به‌ دی هاتنی ئه‌م ئه‌لته‌رناتیڤه‌ش له‌ گره‌وی بوونی حیزبی سیاسی به‌ توانا و به‌هێزی چینی کرێکاردایه‌،حیزبێک که‌ ئاڵای مارکس ی سۆشیالیستی کرێکاری له‌ ناو دڵی کۆمه‌ڵگادا به‌رز رابگرێ وه‌ رابه‌ری خه‌باتی جه‌ماوه‌ری بکا تا به‌دی هاتنی سۆشیالیزم ئه‌و حیزبه‌ش حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراقه‌.

له‌ رۆژی یه‌کی یه‌کی ئایاردا حیزبمان بانگه‌وازی جه‌ماوه‌ری کرێکاران ده‌کات بۆ یه‌کگرتوو کردنی ریزه‌کانیان و بۆ راوه‌ستان له‌ به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی په‌رت په‌رت کردنیان له‌ رێگای قه‌ڵشتی دینی و تایفی وقه‌ومی و مه‌زهه‌بی و عه‌شایه‌ریه‌وه‌ که‌ بۆرژوازی ئه‌مرۆ له‌ عیراقدا پێ ی هه‌لده‌ستێ  ، وه‌ حیزبمان بانگه‌وازتان ده‌کات ریزه‌کانی خۆتان رێکخه‌ن و ناره‌زایه‌تیه‌کانتان په‌ره‌ پێ بده‌ن و له‌ ده‌وری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق کۆ ببنه‌وه‌ و تیکۆشانی خۆتان له‌ نێو ئه‌م حیزبه‌دا ببنه‌  سه‌ر تا ره‌وتی رادیکاڵ و شۆڕشگێڕ به‌ هێز بێ وه‌ ئه‌م ره‌وته‌ ببێ به‌ ‌هیزێکی به‌ توانا که‌ بتوانێ ئه‌لته‌رناتیڤه‌که‌ی که‌ سۆشیالیزمه‌ به‌ سه‌ره‌نجام بگه‌یه‌نێ  وبه‌شه‌ریه‌ت له‌ هه‌موو سته‌مه‌کانی رزگار بکات.

 

بژی یه‌کی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار !

بژی یه‌کگرتوویی چینی کرێکار !

بژی سۆشیالیزم !

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق

24-4- 2009