پەخشى بەرنامەكانى سكولار تى ڤى دەستى پێ كرد!

 

ئێمە بەم ڕاگەياندنە بينەرانى خۆشەويست ئاگادار دەكەينەوە كە بەرنامەكانى سكولار تى ڤى لە رۆژى 10\10\2007 وە دەست بە پەخشكردن دەكات، بەم بۆنەيەوە پيرۆزبايى لە بينەران و خۆشمان دەكەين و بەو هيوايەى بە هەموو لايەكمان ئەم دەنگە زوڵاڵەى جەماوەرى كرێكارو خەڵكى ئازاديخواز و تەواى ناڕازيان بەنيزامى سەرمادارى سەركەوتوانە ببەينە پێشەوەو ئەم تەلەفزيوەنە بكەنە جەنگاوارێكى زۆر جەسور و تێكۆشەرێكى خەباتكار لە پێناو ئازادى و يەكسانى خۆشگوزرانى كۆمەڵگەدا.

ئەم تەلەفزيونە تەلفزيونى حەقيقەت و دەنگى ئازادى ئينسانەكانە ، دەنگى هەموو ئەوانەيە كە زوڵميان لێ دەكرێ و شوێنێك نيە سكاڵاى دڵى خۆيانى تێدا هەڵ ڕێژن، دەنگى كرێكاران و مانگرتن و نارەزايتى و داواكاريەكانيانە، دەنگي لاوانى مەحرومي كۆمەڵگەيە لە ژيانى لاوێتى، دەنگى ئەو منداڵانەيە كە زەردەخنەى منداڵيان كراوەتە قوربانى شەرو بۆمباران كردنى سەرمايەدارانى جيهانى و خۆماڵى و لە باوەشى گەرمى دايك و باوك مەحروم كراون، دەنگى دوعاكان و ئەو ژنانەى كە بەچەقۆى كولى پێاوسالارى و عەشيرەتى و ناسێونالستى سەردەبڕێن و ئارەزوو و ئاواتەكانيان دەخنكێنرێ، دەنگى ئينسانە بێسەرپەناو بێ شوێنەكانە كە بە قرچەى گەرماو لە ناوسەرماو سۆڵەى زستاندا لەشيان هەڵدەپڕوكێ، ئەم تەلەفزێونە دەنگى كۆتايى هێنان بەم دنيا پێچەوانەيە و هەڵگێڕانەويەتى و دروست كردنى دنيايەكى  باشترو سۆشيالستيە.

بينەرانى خۆشەويست تەلەفزێونەكەتان بە كۆمەكى ئێوە ئەتوانێ ئەركەكانى بەجێ بگەيەنێ و پێويستى بە كۆمەكى مادى و مەعنەوى ئێوەيە، لە هەواڵ و باس و خواس و پێشنهاد و ڕەخنەكانتان بێ بەشى مەكەن، نامە و هەواڵ و پێشنيهادەكانتان بەدڵ فراوانيەوە پێشوازى لێ دەكرێ و وەڵام دەدرێتەوە. كات و شوێنى بڵاو بوونەوەى  سكولار تى ڤى بە هاوڕى و ئاشناو دۆستەكانتان بگەيەنن ئەم دەنگەى خۆتان بگەيەننە ناو هەموو ماڵێك و هەموو كۆڕو كۆمەڵێك، ئێمە لە خوارەوە شوێن و كاتى بڵاو بوونەوەو  رێگاى پەيوەندى گرتنتان بۆ دەخەينە بەردەست.

سكولار تى ڤى بە هەردوو زمانى كوردى و عەرەبى بۆ ماوەى يەك سەعات لە 12 نيوەڕۆوە بۆ سەعات يەكى پاش نيوەڕۆ بەكاتى بەغدا  بڵاو دەبێتەوە . ئەتوانن بەم تايبەتمەنديانەى خوارەوە بەدەستى بهێنن:

  هۆت بيرد 8

كەناڵى ئاسمانى : كەناڵى جديد

بە لەرەلەرى 12303 ميگاهيرتز

سيمبڵرەيتي 27500

اف أي سي 3\4

پولاريزاسيونى ستونى

بۆ كەسانێك كە سەتەلايتيان نيە ئەتوانن لەسەر تۆڕى ئينتەرنێت لەماڵپەرى حزبى كۆمۆنيستى كرێكارى چەپى عێراق بەدەستى بێنن بەم ناونيشانە:  www.socialismnow.org  

 بۆ پەيوەندى گرتنى لە رێگاى ئيمەيڵەوە سود لەم ئيمەيڵە وەربگرن     seculartv@gmail.com   e-mail  :

  بۆ پەيوەندى گرتن بە تەلەفۆن، پەيوەندى بەم ژمارەيەوە بكەن :   0014168586974  TL

جێى خۆيەتى سوپاسى هەموو ئەو كەسايەتى و حزب و لايەنانە بكەين كە كۆمەكيان لەوەگەڕ خستنى ئەم تەلەفزيونە كرد وكارێكيان كرد  دەنگى ئازادى و يەكسانى و سەداى بەرزى سۆشياليزم  بگاتە گوێى تينوانى ئازادى و حەقيقەت.

 

سمير نورى

 بەرپرسى سكوێلار تى ڤى

8\10\2007