چاکسازیەکانی حکومەتی هەرێم!

 

وەزیری کارو کار باری کۆمەڵایاتی لە دیمانەیەکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی NRT سەبارەت بە بیمەی بێکاری دەڵێ لەبەر ئەوەی کوردستان بە قەیرەند ا تێدەپەڕێت من ڕام گرت، هەر لەوکاتەدا مانشێتێکی هەمان کەناڵ پەیتا پەیتا خەبەری بڕێنی دەرماڵەی  پەرلەمانتاران 

و پلە باڵاکانی بڵاو دەکردەوە دیارە بە ڕێژەی جیاجیا، بەڵام بڕینی بیمەی بێکاری کە قەت لەکوردستاندا بە کەس نەدراوە تەنها یاسایەکی شلۆق و بێ ناوەڕۆکە بۆ ئەو کەناڵە نەدەبوو ببێ بە مانشێت. تەماشای ئەم دوو رووییەی ئەو کەناڵەو ئەو وەزیرەو ئەم حکومەتە گەندەڵە بکەن، بڕێنی ڕێژەیەک لە دەرماڵەی ئەندام پەرلەمان و پلە تایبەتەکان دەبێتە مانشێتێکی زۆر سەرنج ڕاکێش( تەماشا کەن ئەم کەناڵە چەند بێلایەنە!!) بەڵام بڕینی بیمەی بێکاری لەتۆی قسەکانی جەنابی وەزیری گەندەڵدا باس لێوە دەکرێت. ناهەقیان نیە چونکە ئەندام پەرلەمان و پلە تایبەتەکان منداڵەکانیان سبەی دەکەونە سەر جادە بۆ سواڵکردن بە بڕێنی دەرماڵە کانیان بەڵام بێکاران بە نەدانی ئەو بیمەیەی کە بوەتە شەمەندەفرەکەی سلێمانی هیچ کارکردێکی نابێ لەسەر دەیان هەزار بێکاری کوردستان.

کڕێکاران و زەحمەتکێشانی کوردستان !!

بە درۆ دەلەسەی ئەم حکومەتە و ئەم وەزیرە بڕوا مەکەن بەم ڕیفۆرمەی کە ئامانجەکەی هێڕشی بەرفراوانە بۆ سەر سفرەی خاڵی ئێوە مل مەدەن ئەمە نەخشەی بانقی نێو دەوڵەیتیە بۆ برسی کردنی خەڵک. بۆ سەرمایەدران و نوێنەرەکانیان لە دەرماڵەکەیان دادەشکێنرێ بەڵام ئێوە هیچ دەرماڵەیەکتان نیە هیچ بیمەیەکتان نیە، ئەم هەنگاوە هەوڵێکە بۆ هێڕش کردنە سەر ئاستی ژیانی ئێوە. پێویستە کرێکارانی لەسەر کار و کرێکارانی بێکار یەکبگرن رێکخراوەی خۆیان دروست بکەن، نە دەست لەبیمەی بیكاری هەڵبگرن نە ڕازی ببن بە هیچ کەمکردنەیەک لە موچەکانتان. پێویستە خەباتان بە فراوانترین شێوە دەست پێ بکەن، چینی کرێکار وزۆربەی خەڵک نابێ ڕێگە بدەن قەیران ئەوان بدری بە کۆڵی ئێوەدا. هێز لەڕێکخراوبوندایە.

 

سمیر نوری

21/12/2015