بڕیار سه‌باره‌ت به‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی عێراق

تا ئه‌و جێگایه‌ی كه‌:

1-شه‌ڕوكوشتارو سه‌رگه‌ردانی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی عصراقی داگرتوه‌.

2-هێزه‌ ناسیۆنالیسته‌كانی كورد له‌ ده‌یه‌یی ڕابردوودا له‌ سه‌ر بنه‌مای سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكاو ڕۆژئاوا له‌ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌دام له‌ شه‌ڕی یه‌كه‌می كه‌نداوه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ،له‌ هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌و ده‌ست درێژی بۆسه‌رمافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و بینینی نه‌قش وبه‌شداریان له‌ حكومه‌تی قه‌ومی _ دینی مه‌ركه‌زیدا ده‌ستی بالاَیان هه‌بووه‌. و حیزبه‌ ناسیۆنالیسته‌ كورده‌كان به‌ وێنه‌ی هه‌ڵسوراوانی سینارێوی ڕه‌ش له‌ سه‌راسه‌ری عێراق دا كاریان كردوه‌.

3-ئاڵوگۆڕكانی سیانزه‌ ساڵی ڕابردوو به‌تایبه‌ت سه‌رده‌می پاش ڕوخانی سه‌دام ڕق وكینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و قه‌ڵشتی نێوان ناسیۆنالیزمی كورد و عه‌ره‌بی له‌ ڕابردوو زیاتر قوڵتر و تیژ تر كردووه‌ته‌وه‌.

-4هه‌ر جۆره‌ ئاسای بوونه‌وه‌یه‌كی هه‌ل ومه‌رج وجێگیر بوونێكی ده‌وڵتی مه‌ركه‌زی له‌ چوار چێوه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا دا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ زۆرتره‌ كه‌ سه‌ركوتی كوردستان به‌ دوای خۆیدا بهێنێت.

هه‌ر بۆیه‌ له‌ هه‌لومه‌رجی ئێستا دا جیابوونه‌وه‌ی كوردستان له‌ عێراق و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، بۆ كرێكاران وزه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ڕێگایه‌كی خێرا ترو كه‌م ده‌رده‌ سه‌ر تره‌ بۆ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چاره‌نوسی خۆیان وه‌ شكڵدان به‌ كوردستانێكی ئازاد ویه‌كسان وخۆشگوزه‌رانی سۆسیالیست. جیابوونه‌وه‌ی كوردستانی عێراق توانا ده‌به‌خشێ به‌ كرێكاران و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له‌ هه‌موو عێراق دا كه‌ دوور له‌ ده‌مار گیری و نه‌فره‌ت و قه‌ڵشتی نه‌ته‌وه‌یی كه‌ ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب له‌ دژی كورده‌كان خولقاندوویه‌تی، بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی غه‌یره‌ قه‌ومی غه‌یره‌ مه‌زهه‌بی و له‌ كۆتایدا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سۆسیالیستی خه‌بات بكه‌ن.

له‌م ڕووه‌ وه‌ حیزبی كۆمۆنستی كرێكاری چه‌پی عێراق له‌ هه‌لومه‌رجی ئێستادا داواكاری به‌رپاكردنی ڕیفراندۆمێكه‌ بۆ جیابوونه‌وه‌ی كوردستان له‌ ژێر چاو دێری ناوه‌ندێكی بێلایه‌نی نێو ده‌وڵتی دا. حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چه‌پ بانگه‌وازی جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراق و دامه‌زراندنی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌كات. بۆ كرێكاران و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له‌ كوردستان و له‌ هه‌موو عێراق ئه‌مه‌ به‌ڕێگه‌یه‌كی ئاسان ترو خێرا تر بۆ كۆتای هێنان به‌ سیناروێی ڕه‌ش و به‌ده‌ست هێنانی ڕژێمێكی ئازاد و یه‌كسان و سۆسیالیت داده‌نێت.

حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چه‌پی عێراق خوازیاری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دیاری كردنی ڕژیم و حكومه‌تی داهاتوی كوردستان به‌ به‌شداری ڕاسته‌ و خۆی خه‌ڵك و له‌ هه‌لومه‌رجێكدا كه‌ ئازادی هه‌لِسوڕانی سیاسی بۆ هه‌موو حزبه‌كان و هێزه‌ سیاسیه‌ كان پارێزراو بێت، به‌ڕێوه‌ بچێت. حیزبی ئێمه‌ به‌ هه‌موو توانایه‌وه‌ بۆ دامه‌زراندنی شورای خه‌ڵك و دیاریكردنی كۆڵه‌كه‌كانی ڕژێمی دڵخوازی خه‌ڵك له‌ كوردستان له‌ ڕێگه‌ی نوێنه‌رانی شوراكانه‌وه‌ تێده‌كۆشێت.



حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چه‌پی عێراق

22\1\2005