هێڕشی ئاسمانی دەوڵەتی فاشستی تورکیا بۆ سەر کوردستان مەحکوم دەکەین !!
ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو فرۆکەکانی دەوڵەتی تورکیا لە چیای قەرچوغ و لە نزیک شەنگال و کانتۆنی جەزیرە، کوردستانیان بوردومان کرد و سەرنجام نزیەکەی ٢٠ چەکداری یەپەگە کوژران و لە دیوی کوردستانی عێراقیش پێج پێشمەرگە و ئاسایشێک کوژراون و چەند هاوڵاتیەکیش کوژران و بریندار بوون سەرنجامی بوردومانەکە، تورکیا ئیدعای ئەوە دەکات ئەو بوردومانی پەکەکە و یەپەگەی کردوە مەبەستی هێزی پێشمەرگە نەبووە.
دەوڵەتی تورکیا وەک دەولەتێکی فاشستی ئیسلامی قەومی کە تا ئێستا لە بەرامبەر خەڵکی کوردستاندا دەستی نەپاراستوە و کوشت و کوشتار و سەرکوت دەربەدەر کردن و بوردومانی خەڵکی سڤیلی بە هەموو شێوەیەک ئەنجا داوە ، لە بەرامبەر چینی کرێکارو خەڵکی ئازادی خوازی سەراسەری تورکیاش بە دڕندە ترین شێوە سەرکوتی ئانجام داوە، لە کودتا سەربازیەکەی ئەم دوایانەدا سەدان کەسیان کوشت و هەزاران کەسیان زیندانی کردوە و هەزاران کەسیان لەسەر کار لابردوە و فەزای تۆقاندن و سەرکوتیان گەیاندوەتە ئەوپەڕێ خۆی. لە دوای ڕفراندومەکەی تورکیا پێ ئەچی ئوردوغان و حکومەتەکەی دەستیان زیاتر ئاواڵا بووبێت بۆ سەر کوت و سەرکێشی لە ناوچەکەدا. تورکیا دەیەوی بە هێزی چەک لە ناوچەکەدا دەوری گاڵتە جاڕی دەوڵەتی پۆلیسی تۆقێنەری ناوچەکە بگێڕێت. تورکیا کە پاڵپشت و پشت بەرەی داعش بوو لە دوو ساڵی ڕابردوودا، لە شکستی داعش ناڕەحەتەو دەیەوێ بەهەر شێوەیەک بووە ئەو شکستەی ئیسلامی سیاسی باڵی سونە قەرەبوو بکاتەوە و لە ناوچەکە هێز بنوێنێ. هەروەها ئاڵ و گۆڕێکی جیوپۆلەتیک کە لە ناوچەکەدا هاتوەتە ئاراوە بە بەرژەوەندی خۆی وەری چەرخێنی. بەتایبەت دەیەوێ بەربگرێ بە چارەسەری مەسەلەی میللی خەڵکی کوردستان لە ناوچەکەدا کە خۆی تەرەفێکی زوڵمی نەتەوەیە و دەستی باڵای هەیە تێیدا.
هەموو هێزە کوردستانیەکان لە پەیوەند بەم مەسەلەیەوە ئەم هێڕشەیان مەحکوم کردوە، تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان (پارتی ) نەبێ کە نەک هێڕشەکەی سەرکۆنە نەکردوە بەڵکو ئوباڵی هێڕشەکەی خستوەتە ئەستۆی پارتی کرایکارانی کوردستان(پە کەکە) و وتورکیاش دەڵێت ئەوان پێش هێڕشەکە پارتیان ئاگادر کردوەتەوە ، ئەم هەڵوێستەی پارتی ئەوە پێشاندەدات ئەو بۆ گەیشتن بە مەرامە سیاسیەکانی و بۆ ڕەقابەت لەگەڵ هێزە سیاسیەکانی تر دەست لە هاوپەیامنێتی هیچ هێزێکی دڕندە و سەرکوتگەر ناپارێزێت و لەهێچ هەنگاوێک سڵ ناکاتەوە. خەڵکی کوردستانی عێراق ٣١ ی ئاب لەبیر ناکەن کە چۆن لەشەر لەگەڵ یەکێتیدا سوپای بەعسیان هێنایە سەر کوردستان.
ئێمە بوردومانی کوردستان لەلایەن تورکیاوە مەحکوم دەکەین و هەروها ئەم هەڵوێستەی پارتی مەحکوم دەکەین و ڕسوای دەکین هەروەها خەڵکی کوردستانی عێراق بانگەواز دەکەین بۆ ناڕەزایەتی دەربڕێن لە دژی پارتی تا ئاستی خەبات بۆ پێچانەوەی دەسەڵاتی بناماڵە و مافیا دەسەڵاتدارەکانی کوردستان و دامەزارندنی دەسەڵاتدارێتی خەڵک.
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق
٢٦ نیسان ٢٠١٧