بڕیار نامه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕێگای ده‌رباز بوون له‌ هه‌لومه‌رجی ئێستای عێراق



به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه‌:

له‌ شكركێشی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی بۆسه‌ر عیراق بووه‌ته‌ هۆی له‌ به‌ر یه‌ك هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی شیرازه‌ی كۆمه‌لگه‌و وێران كردنی شاره‌كان و كوشتارو ئاواره‌یی و بص خانه‌ولانه‌یی ده‌یه‌ها هه‌زار كه‌س.

داگیر ٍكردنی سه‌ربازی عصراق له‌ به‌رامبه‌ر خۆیدا زه‌مینه‌ و ده‌روازه‌ی هه‌لسوڕانی بۆ هێزه‌ كۆنه‌ په‌رسته‌ ئیسلامی و نه‌ته‌وه‌ په‌رست و ناسیۆنالیسته‌كان كردۆته‌وه‌. له‌ عێراقیش دا،وه‌كو شوێنه‌كانی تری دنیا ،تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی ڕۆژئاوا بووه‌ته‌ هۆی گه‌شه‌و چالاك بوونه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی وتیرۆریزمی ئیسلامی به‌هێزكردوه‌.

له‌ هه‌ل ومه‌رجی ئێستادا شه‌ڕێكی به‌ته‌واوی كۆنه‌په‌رستانه‌ و دژی ئینسانی له‌ نێوان هێزه‌ داگیركه‌ره‌كانی عێراق له‌لایه‌ك وهێزه‌ كانی شیعه‌ و سونی وبه‌عسیه‌كان و ناسیونالیسته‌ لایه‌نگره‌كانی سه‌دام له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ له‌ ئارادایه‌. ئه‌م ‌ ڕه‌شه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی عێراقدا نیه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌رچیه‌ك بێ خه‌ڵكی عیراق ده‌بن به‌ قوربانی تێایدا.

هه‌رٍجۆره‌ بوژانه‌وه‌یه‌كی هه‌لومه‌رجی ئاسایی ونۆرماڵی سیاسی وكۆمه‌لاَیه‌تی له‌ عێراق وه‌ هه‌ر جۆره‌ باش بوونێكی ژیانی خه‌ڵك له‌ گره‌وی كۆتای هاتنی ئه‌م شه‌ڕه‌،و پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ و ده‌ركردنی هێزه‌ كۆنه‌په‌رسته‌ شه‌ڕكه‌ره‌كان له‌م شه‌ڕه‌ و له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق دایه‌.

هه‌ر بۆیه‌ حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چه‌پی عێراق وه‌ك ئه‌ركێكی به‌په‌له‌و یه‌كه‌مین هه‌نگاو له‌ ڕاستای دابین كردنی هه‌لومه‌رجێك كه‌ خه‌ڵكی عیراق بتوانن ئازادانه‌ و به‌ ووشیاریه‌وه‌ له‌دیاری كردنی ده‌وڵه‌تی دڵخوازی خۆیان ده‌ور بگێڕن وه‌ سه‌ره‌نجام له‌ عێراقدا كۆمه‌ڵگای ئازاد ویه‌كسان وخۆشگوزه‌رانی سۆسیالستی خۆیان دامه‌زرێنن.

به‌ كورتی ڕاده‌گه‌یه‌نێت :

1 -كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی فه‌وری هصزه‌داگیركه‌ره‌كانی عێراق و سپاردنی شوێنی ئه‌وان به‌ هێزی ئاشتی پارێزی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان. و ولاتانی داگیركه‌ری عێراق وئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ناوچه‌كه‌ كه‌ پشتیوانی هێزه‌ ئیسلامیه‌كان ده‌كه‌ن له‌ ناوخۆی عێراق دا نابی به‌شداری بكه‌ن له‌ هێزه‌كانی ئاشتی پارێزدا.

-كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌ست به‌جێی هێزه‌ داگیركه‌ره‌كانی عێراق و پڕ كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كانیان به‌هێزی ئاشتی پارێزی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌كان یه‌كگرتووه‌كان. ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری عێراق و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ناوچه‌كه‌ كه‌ پشتیوانی هێزه‌ ئیسلامیه‌كانی ناو عێراق ده‌كه‌ن نابێ به‌شداربن له‌ هێزی ئاشتی پارێزدا.

-چه‌ك داماڵینی ده‌ستبه‌جێی ئه‌وهێزه‌ دینی و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی كه‌ له‌ سه‌رده‌می دوای ڕوخانی ڕژیمه‌وه‌ چالاك بوونه‌ته‌وه‌ و ده‌ستیان به‌ خوێنی خه‌ڵك سور بووه‌.

-دادگای كردنی سه‌ركرده‌ و لێپرسراوه‌ سه‌ربازیه‌كانی هێزه‌ داگیركه‌ره‌كان وهێزه‌ قومی و دینیه‌كانی تر له‌گه‌ڵ ئه‌واندا وه‌ك تاوان باری شه‌ڕ.

-دابینكردنی هه‌لومه‌رجێكی سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تی وا كه‌ هه‌موو حیزب و هێزه‌ سیاسی یه‌كانی عێراق بتوانن ئازادانه‌و له‌ هه‌لومه‌رجێكی ته‌واو سالمدا هه‌ڵسوڕین هه‌روه‌ها فرسه‌تی به‌شداری كردنی ئازادانه‌ و هوشیارانه‌ی خه‌ڵك بۆ دیاری كردنی ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق بڕه‌خسێنرێت.

حیزب كۆمۆنیستی كرێكاری چه‌پی عێراق به‌ هه‌موو توانایه‌وه‌ بۆ ڕێكخستنی چینی كرێكاروخه‌ڵكی عێراق له‌ ڕصگای به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و خالاَنه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌ هاتووه‌ خه‌بات ده‌كات. هاوكات حیزب هه‌موو هێزه‌ پێشكه‌وتوخواز و سكۆلاره‌كانی عێراق وسه‌راسه‌ری دنیا بۆ پشتیوانی له‌م ئامانج و چالاكیانه‌،و بۆ چه‌سپاندنیان، بانگه‌واز ده‌كات.



حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چه‌پی عێراق

22\1\2005