لە به‌رامبه‌ر شه‌ڕ فرۆشی ده‌وڵه‌تی فاشستی ئیسلامی تورکیا له‌دژی کانتۆنه‌کانی کوردستانی ڕۆژئاوا بێنه ‌مه‌یدان!!

ده‌وڵه‌تی فاشستی ئیسلامی- قه‌ومی تورکیا ده‌ستی داوه‌ته‌ شه‌رێکی ناڕه‌وا و کۆنه‌په‌رستانه‌ له‌ ناوچه‌ی جه‌رابلوسی سوریا به‌ پشتیوانی هێزه و داروده‌سته‌کانی خۆی له‌ سوریا به‌ دژی خه‌ڵکی کوردستان و به‌دژی کانتۆنه‌کانی کۆبا‌نی و عه‌فرین و جه‌زیره‌ و له‌ دژی هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ و هیزه‌ کوردستانیه‌کانی تری ئه‌و ناوچه‌یه‌، له‌ ژێر پاساوی دژایه‌تی کردنی تیرۆردا. ئه‌م کاره‌ شه‌ڕانگێزانه‌یه‌ی تورکیا تا ئێستا کاردانه‌وه‌ی ناوچه‌یی وجیهانی جیا جیای لێکه‌وتوه‌ته‌وه‌.
خه‌ڵ‌کی کوردستان له‌و ناوچانه‌ی که‌ تورکیا هێڕشیان ده‌کاته‌ سه‌ر ته‌نها ناوچه‌ن له‌ سوریا شه‌ڕی جه‌ماوه‌ری تێکۆشه‌رانه‌یان له‌دژی داعش وهێزه‌ دڕنه‌ده‌کان و باندو گروپه‌ ئیسلامیه‌ دڕنده‌کانی سوریا ئه‌نجام داوه‌و ته‌نها ئه‌م ناوچانه‌ن که‌ له‌ هێڕشی داعش و هێزه‌کانی ئه‌سه‌د پارێزراون و خه‌ڵکی تا ڕاده‌یه‌ک له‌ ئه‌من وئاسایشدا ژێان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای شێوه‌یه‌ک له‌ ده‌خا‌ڵاتی ڕاسته‌خۆی خه‌ڵک له‌ ده‌سه‌ڵات و هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی ژنان بۆ سه‌ر سه‌رکۆی کێشمه‌ کێشه‌ سیاسیه‌کان و ده‌رکردنی به‌یاننامه‌ی یه‌کسانی ژن وپێاو له‌ کۆبانیدا ئه‌مه‌ ده‌سه‌ڵمێێ. 
ده‌وڵه‌تی تورکیا که‌ له‌ ناخۆی خۆێدا ده‌رگیری ده‌یان کێشه‌یه‌ چی له‌ ڕووی ئابوریه‌ وچی له‌ ڕووی سیایسه‌وه‌ ده‌یه‌وێ له‌ لایه‌که‌وه‌‌ سه‌رنجی خه‌ڵکی تورکیا به‌لاڕێدا به‌ری و له‌ڕێگای به‌رپا کردنی جه‌نگه‌وه‌ نه‌یاره‌کانی ناوخۆی خۆی بێده‌نگ بکات و له‌لایه‌کی تره‌وه‌ ده‌یه‌و‌ی ڕێگه‌ بگرێ له‌ هه‌ر پێشه‌وه‌ چونێکی ده‌سه‌ڵاتداری خه‌لکی کوردستان به‌سه‌ر ناچه‌کانی خۆیاندا و رێگه‌ گرتن له‌هه‌ر به‌رپا بوونێکی ناوچه‌یه‌کدا که‌ ئازادی سیاسی تێدا به‌رقه‌رار بێت وکێشه‌ی خه‌ڵکی کوردستان چاره‌سه‌ر ببێت تێێدا.
ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌یه‌وێ سود له‌ کێشه‌ جیهانیه‌کان و کێشمه‌ کێشه‌کانی نێوان ڕووسیا و ئه‌مریکا وه‌ربگرێ و جێ پێێ خۆی له‌ ناوچه‌که‌ قایمتر بکات و بێ سه‌رو به‌ره‌یی و بێ ئه‌ڵته‌رناتیڤی بۆرژوازی له‌ سوریا بقۆزێته‌وه‌. تورکیا که‌خۆی هه‌میشه‌ پشتیوانه‌ی داعش بووه‌ هه‌میشه‌ له‌ ناوچه‌که‌ و یه‌کێکه‌ بووه‌ له‌ ده‌وڵه‌ته‌ پان ئیسلامیستیه‌کان و ئێستاش که‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێک که‌وتوه‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌د بۆ ماوه‌یه‌کی تر له‌ ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه‌، به‌م جه‌نگه‌ی بێ ئاسۆیه‌کی زیاتر و کاولکاریه‌کی زیاتر و تاریک کردنی سیناڕیوی ڕه‌ش له‌ سوریا لێخن تر ده‌کات. هێڕش کردنه‌ سه‌ر کانتۆنه‌کانی کۆبانی و جه‌زیره‌ و عه‌فرین خۆێ هێڕشکردنه‌ بۆ سه‌ر تاکه‌ ناوچه‌یک که‌ تونای ژیان کردنی تێدا ماوه‌ له‌ سوریا تاکه‌ پێگه‌یه‌ که‌ ده‌توانڕێ شه‌ڕی داعش و شه‌ڕی حکومه‌تی ئه‌سه‌دی تێدا بکرێ.
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چه‌پی عێراق هه‌موو خه‌ڵکی ئازادیخواز و چه‌پ و کۆمۆنیست و سیکیولارو موته‌مه‌دن بانگه‌واز ده‌کات له‌دژی ئه‌م هێڕشه‌ی تورکیا ڕابوه‌ستنه‌وه، ئه‌م جه‌نگه‌ کۆنه‌په‌رستانه‌یه‌ به‌ توندی سه‌رکۆنه‌ ده‌کات. هه‌روه‌ها بانگه‌وازی به‌رپاکردنی به‌ره‌یه‌کی ئازادیخوازی فراوان ده‌کات له‌ دژی ده‌وڵه‌تی تورکیا و داعش وحکومه‌تی ئه‌سه‌د و سعودیه‌ وئێران و هێزه ‌کۆنه‌په‌رسته‌کانی عێراق وهه‌موو ده‌وڵه‌ت وهێزه‌ ئیسلامیه‌ کونه‌په‌رسته‌کانی ناوچه‌که‌دا. شه‌ڕی داعش و ئیسلامی سیاسی شه‌ڕی ئه‌م به‌ره‌یه‌یه، ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌ به‌ره‌ی داعشدایه‌‌‌. نابێ ڕێگه‌ بدرێت هاوسه‌نگی هێز له‌ ناچه‌که‌دا به‌ قازانجی ئیسلامی سیاسی و کۆنه‌په‌رستانی ناوچه‌که‌ له‌ڕێگه‌ی ئه‌م جه‌نگه‌وه‌ وه‌دی بێت. ‌

حزبی کۆمۆنستی کرێاکری چه‌پی عێراق
30\8\2016